هاتوچۆی هەڵەبجە: رێگای زەردەهاڵ بۆ بیارە و تەوێڵە بووە بە یەکپارچە شەختە
هەساو ئەمیر
٢٤ی شوباتی ٢٠٢٥
هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاند، رێگای زەردەهاڵ بۆ بیارە و تەوێڵە و سەیرانگەی ئاوێسەر بە تەواوی بەستوویەتی و بووە بە یەکپارچە شەختە.
هاتوچۆی هەڵەبجە رایگەیاندووە، شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە، رێگای زەردەهاڵ بۆ شارەدێی بیارە - تەوێڵە ناوچەی گەشتیاری ئاوێسەر تاوەکو مەرزەکە بەهۆی کەشی ساردی ناوچەکە دابەزینی زۆری پلەکانی گەرما، بووە بە یەکپارچە شەختە و بە تەواوی رێگاکە بەستوویەتی.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێستا رێگاکە ئەستەم و زەحمەتە بۆ هاتوچۆکردن، داواش لە شۆفێران دەکەن، بۆ سەلامەتی گیانی خۆیان پابەندی رێنماییەکان بن.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلێکی بەفربارینی چڕ و سەرما هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەهۆیەوە چەندین رێگا بەستوویەتی و ناتوانرێت هاتوچۆی پێدا بکرێت.



