کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکردووە، ئەگەر هەر دابارینێک هەبێت ئەمڕۆ، ئەوا بەشێوەی بەفر دەبێت. بەپێی پێشبینییەکانیش، پلەکانی گەرما لە سەرجەم شارەکان، لە سفری سیلیزی نزیک دەبنەوە.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاندووە، ئەمڕۆ یەکشەممە، کەش سارد و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، لەسەر لوتکەى شاخە بەرزەکان و هەندێک ناوچەى جیا جیا، لەکاتى بوونى هەر جۆرە دابارینێک بەشێوەى بەفر دەبێت، لە شەودا دیاردەى بەستن و دروستبوونى شەختە دەبێت   .

ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، کەش سارد دەبێت و لەکاتەکانی بەیانیدا شەختە دروست دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش ئاسمان هەور دەبێت.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و سبەینێش پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەینێ :

هەولێر: 3 پلەى سیلیزى

سلێمانی: 1 پلەى سیلیزى

دهۆک: 0 پلەى سیلیزى

کەرکوک: 4 پلەى سیلیزى

زاخۆ: 0 پلەى سیلیزى

گەرمیان: 5 پلەى سیلیزى