ڤیدیۆ.. دوای چوار ساڵ لە کەرکوک بەفر باری
هەساو ئەمیر
٢٣ی شوباتی ٢٠٢٥
دوای چوار ساڵ، شەوی رابردوو لە کەرکوک بەفر باری و هاوڵاتیانیش بۆ دەربڕینی خۆشی و گرتنی وێنەی یادگاریی، چوونەتە ناو بەفرەکەوە.
کۆتاجار چوار ساڵ بەر لە ئێستا بەفر لە کەرکوک باری، کە لەو کاتەدا شەپۆلێکی چڕی بەفربارین و سەرما هەرێمی کوردستانی گرتبووەوە و هاتوچۆی نێوان شارەکان و تەنانەت ناو شارەکانیش پەکی کەوتبوو.
ماوەی چەند رۆژێکە شەپۆلی سەرما و بەفر ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی گرتووەتەوە و دوو رۆژیشە بەفر بەشێوەیەکی بەردەوام دەبارێت، بەتایبەت لە ناوچە شاخاویی و سنوورییەکان و ئەو شوێنانەی بەرزییان لە هەزار مەتر زیاترە.
بۆ ئەمڕۆ، بەر بەهۆی سەرما و بەفرەوە، لە هەریەک لە قەزای پێنجوێن و ناحیەکانی تەوێڵە و بیارە، دەوام راگیراوە.