قائیمقامی سیدەکان رایگەیاندووە، بەهۆی بەفربارین و بەستنی رێگاوە، هاتوچۆ لەرێگای نێوان سیدەکان- سۆران ئەستەمە.

ئیحسان چەلەبی قائیمقامی سیدەکان رایگەیاندووە، بەهۆی بارینی بەفر و بەستنی رێگای سیدەکان- سۆران، سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکانی تیمی راماڵینی بەفر، بەڵام هێشتا هاتوچۆکردن لەو رێگایە ئەستەمە.

داواش لە هاوڵاتیان دەکەن، لەکاتی زۆر پێویست و بە ئۆتۆمبێلی بەرز نەبێت ئەو رێگایە بەکار نەهێنن.

ماوەی نزیکەی 10 رۆژە شەپۆلی بەفر و سەرما بە کاتی جیاواز ناوچە جیاوازەکانی هەرێمیان گرتووەتەوە و ماوەی دوو رۆژیشە شەپۆلی بەفربارین و دابەزینی پلەکانی گەرما چڕتر بووەتەوە، بە جۆرێک، دوای چوار ساڵ بۆ یەکەمجار شەوی رابردوو لە کەرکوک بەفر باری.