لە کەرکوک دووکەس هەڵیان کوتاوەتە سەر باخێک و لەلایەن خاوەنی باخەکەوە هەردوکیان بریندار کراون
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥
دووکەس کە هەڵیان کوتاوەتە سەر باخێک لەلایەن خاوەنی باخەکەوە بریندار کراون و بە برینداری گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز: ئەمشەو لەشەقامی حەولی شاری کەرکوک چەند کەسێک هەڵیانکوتاوەتە سەر باخی هاوڵاتیەک، لەبەرامبەردا خاوەنی باخەکە لێیان هاتۆتە دەست و دوو لە پەلاماردەرەکانی بریندارکردوە.
بەپێی سەرچاوەکە یەکێک لەبریندارەکان باری ناجێگیرە و بۆ،یەکەی چاودێری ورد گوازراوەتەوە.
ساما یابە بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی کەرکوکی بەکوردسات نیوزی ڕاگەیاند: ئەو ڕوداوە دوو برینداری لێکەوتوتەوە و وتیشی، بریندارەکان لەژێر چاودێریدان.