سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی تەوێڵە و بیارە کرایە پشووی رەسمی
٢٢ی شوباتی ٢٠٢٥
بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە هەورامان کردووە، سبەینێ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکانی تەوێڵە و بیارە کرایە پشووی رەسمی.
حەمید بارام بەرێوەبەری ناحیەی بیارە رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانەی رووی لە هەورامان کردووە، لەپێناو سەلامەتی گیانی خوێندکاران و فەرمانبەران سبەینێ یەکشەممە لە سەرجەم دامەزراوەکانی حکومەت و ناوەندەکانی خوێندنی سنووری بەرێوەبەرایەتی ناحیەکە کرایە پشووی رەسمی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشووەکە ئەو خوێندکارانەی ناگرێتەوە کە تاقیکردنەوەی بەرایی (تمهیدی) پۆلە ناکۆتاکانیان هەیە لە دەرەوەی ناحیەی بیارە.