ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم کارمەندانی هێزە ئەمنی و سەربازییەکان و کارمەندانی رۆژی دەنگدانی کرد کە کارتی بایۆمەترییەکانیان ئامادەیە و دەتوانن وەریبگرنەوە.

ئەم کارتانە لە یەکەکانی تۆماری بایۆمتری کۆمسیۆنی هەڵبژاردن وەردەگیرێنەوە، بەتایبەتی ئەو یەکانەی کە پێشتر لێی کارتی بایۆمترییان وەرگرتووە.

کارمەندان دەتوانن، جگە لە ڕۆژانی هەینی و شەممە و پشووە فەرمیەکان، رۆژانە لە کاتژمێر (8.00)ی بەیانی تا کاتژمێر (3.00)ی عەسر سەردان بکەن و کارتەکانیان وەربگرنەوە.

ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی سلێمانی لەگەڵ راگەیەندراوەکەیدا، شوێنی یەکەکانی تۆماری بەوێنە بڵاوکردووەتەوە.

وێنەکان: