لە دوێنێوە شەپۆلێکی نوێی سەرما و بەفر و باران رووی لە هەرێم کردووە و کەشناسیی هەرێمیش دەڵێت، شەپۆلەکە بەردەوام دەبێت.

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ هەینی، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ نمەبارانی پچڕپچڕ لە شوێن و ناوچە جیاجیاکاندا، بەڵام لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی سۆران و ڕاپەڕین رێژەی دابارین زیاتر دەبێت و باران بەشێوەی مامناوەند دەبارێت. لە ناوچە شاخاوییەكان بە تایبەت ناوچە سنووریەكان بەفر دەبارێت و پێشبینی دەكرێت بۆ كاتەكانی شەو لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری سلێمانی و سەنتەری قەزای سۆران بە كەمی بەفر بارین هەبێت .

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەینێ شەممە، ئاسمان بە گشتی هەور دەبێت و لە ناوچەكانی رۆژهەڵاتی هەرێم نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی دەبارێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنووریەكان بەفر دەبرێت.

کەشناسیی راشیگەیاندووە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بە نزیكەیی 2 بۆ 4 پلە نزم دەبنەوە و سبەینێش 1 بۆ 2 پلەی دیکە دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر     : 8 پلەى سیلیزى

سلێمانی  : 6 پلەى سیلیزى

دهۆک     : 7 پلەى سیلیزى

کەرکوک  :10  پلەى سیلیزى

زاخۆ      :  7 پلەى سیلیزى

هەڵەبجە : 6  پلەى سیلیزى

حاجی ئۆمەران  : -4  پلەى سیلیزى

سۆران   : 2 پلەى سیلیزى

گەرمیان  : 12 پلەى سیلیزى