وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێم ناوی زیاتر لە دوو هەزار دەرچووی بەشە پزیشكییەكان بە مەبەستی دامەزراندن، ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عیراق كرد.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم لەسەر داوای وەزارەتی تەندروستی عیراق و لە رێگەی نوێنەرایەتی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بەغداد، ناوی دوو هەزار و 269 دەرچووی بەشە پزیشكی و تەندروستییەكان لە زانكۆكانی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2023 -2024 كە دانیشتووی ناوچەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن، بە مەبەستی دامەزراندن لەسەر میلاكی وەزارەتی تەندروستی عیراق، ئاڕاستەی ئاڕاستەی وەزارەتی تەندروستی عیراق كرد.

نوسراوەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا بە زمانی عەرەبی نوسراوە و تیایدا چەندین دۆكیۆمێنت و بەڵگەنامەی رەسمی لەخۆدەگرێت.