حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، مانگی نیسان کۆڕبەندی نێودەوڵەتی عومرە بەڕێوەدەچێت و داواش لە کۆمپانیاکان دەکات، بە جلی کوردییەوە بەشداری بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاندووە، بڕیاره‌ له‌ 14 تاوه‌كو 16ی نیسانی 2025 كۆڕبه‌ندی‌ نێوده‌وڵه‌تی عومره‌ له‌ شاری مه‌دینه‌ به‌ڕێوه‌بچێت، کە سەرجەم کۆمپانیاکانی حەج و عومرە لە جیهانەوە بەشداری تێدا دەکەن.

حەج و عومرە داوا لە کۆمپانیاکانی هەرێم دەکات، هاوشێوەی ئەو کۆمپانیایانە بەشداری لە کۆڕبەندەکەدا بکەن، کە تایبه‌ته‌ به‌ گه‌شت و خزمه‌تگوزارییه‌كانی عومره.

راشیگەیاندووە، "بە گرنگی دەزانین سه‌رجه‌م كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومره‌ به‌ جامانه‌ و جلوبه‌رگی ره‌سه‌نی كوردی به‌شداری بكه‌ن".

ئەوەشی خستووەتە روو، هەر کۆمپانیایەک خواستی بەشداریکردنی هەیە، دەتوانێت فۆڕـ پڕ بکاتەوە.

کلیک لێرە بکە بۆ پڕکردنەوەی فۆڕم