کەشانسی: شەپۆلێکی باران و بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
محەمەد رزگار
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم بڵاویکردوەتەوە، لەسبەینێوە ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین و بەفر بارین و نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما.
ئاماژەی بەوەشکردووە، کاریگەری ئەم شەپۆلە لە درەنگانی شەوی چوارشەممە تا رۆژی یەک شەممە بەردەوامی دەبێت.
کەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە، لە ئەنجامی یەکگرتنی دوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور زۆرترین کاتی دابارین لە رۆژی پێنج شەممەدا بێت.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەگەڵ دەستپێکردنی باران بارین، لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر بارین دەست پێ دەکات، پاشان لە ئەنجامی هاتنی بارستە هەواییەکی ساردتر، لە سەنتەری پارێزگای دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجەو ئیدارەی ڕاپەڕین و زاخۆ بەفر دەبارێت.