خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆڕەک تیلیکۆم رادەگیرێت
محەمەد رزگار
١٨ی شوباتی ٢٠٢٥
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان خزمەتگوزاری ئینتەرنێت لە کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رادەگرێت.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکان رایگەیاند، بەهۆی نەگێڕانەوەی قەرزەکانی بەحکومەت بڕیاردرا دەستبەجێ خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی کۆمپانیای کۆڕەک تیلیکۆم رابگیرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە کۆمپانیاکە قەرەبووی بەشداربووانی بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەژداربووان زیانیان پێنەگات و زەرەرمەند نەبن.
دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەكان لە مانگی ئابی 2022ـەوە مۆڵەتی كاركردنی كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆمی نوێنەكردووەتەوە، بەهۆی قەرزەكانی سەر كۆمپانیاكە كە بە زیاتر لە ملیارێك دۆلار دەخەمڵێندرێت، رۆژی 22-10-2023ـیش سەرجەم پەیوەندییەكانی كۆمپانیای ناوبراوی لەگەڵ كۆمپانیاكانی دیكەی پەیوەندی پچڕاند.