روانگەی سوری: تەحریر شام ٢٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دورە
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روانگەی سوری رایگەیاند، تەحریر شام ٢٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە و چەند گوندێكی دوورەدەستی دیمەشقیان كۆنتڕۆڵ کردووە.
نوێدەکرێتەوە
٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
روانگەی سوری رایگەیاند، تەحریر شام ٢٠ کیلۆمەتر لە دیمەشقەوە دوورە و چەند گوندێكی دوورەدەستی دیمەشقیان كۆنتڕۆڵ کردووە.
نوێدەکرێتەوە
بەرگری شارستانی هەرێم راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە و هاووڵاتییان ئاگادار دەکاتەوە کە بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانی لە رۆژانی رابردودا هەرێمی کوردستانی گرتوەتەوە، بوەتە هۆی روتانەوەی خاک و رەنگە بەهۆیەوە مین و تەقەمەنی چێندراوی کۆن دەرکەوتبن.
ئاماژەی بەوەشکردوە، لە کاتی گەشت و سەیران، بە تایبەتی بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، پێویستە ئاگاداری خۆتان بن و نزیکی شوێنە مەترسیدارەکان مەکەونەوە.
دەقی راگەیەنداراوەکە
هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان.. دوای ئەو شەپۆلە بارانەی کە لە ماوەی ڕابردوودا هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بووە هۆی ڕووتانەوەی خاک، بەتایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، هەروەها بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو لە چەم و ڕووبارەکان و تەقینی کانیاوەکان، ئەم بارودۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی دەرکەوتنی مین و تەقەمەنییە چێنراوەکان کە لە سەردەمی جەنگەکانی ڕابردوودا لە سنووری هەرێمدا چێنراون.
هەروەها، بەهۆی لافاو و بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو، ئەگەری گواستنەوەی زیندەوەرە مەترسیدارەکان وەک مار و دووپشک بۆ ناوچە ئاوەدانییەکان زیاتر دەبێت.
بۆ ئەم مەبەستە، داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویست دەکەین:
• لە کاتی گەشت و سەیران، بە تایبەتی بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەشتەکان، زۆر ئاگاداری خۆتان بن.
• لە نزیکبوونەوە بۆ شوێنە مەترسیدارەکان و ناوچە ناناسراوەکان خۆتان بپارێزن.
• منداڵان لە شوێنە مەترسیدارەکان دوور بخەنەوە و چاودێرییان بکەن.
تێبینی گرنگ:
لە کاتی بینینی هەر جۆرە بۆمب، مین یان تەقەمەنییە چێنراوەکان، تکایە بە زووترین کات پەیوەندی بکەن بە:
• هێڵی گەرمی دەزگای مین (١٨٢)
• هێڵی گەرمی بەرگری شارستانی (١١٥)
بەهیوای سەلامەتی بۆ هەمووان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێمی کوردستان
د.لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عیراق ئەمڕۆ دووشەممە لە بەغداد، پێشوازیکرد لە محسن مەندەلاوی، سەرۆکی هاوپەیمانی ئەساسی عیراقی.
لە دیدارەکەدا، دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی گۆڕەپانی عیراق و پەرەسەندنە نێودەوڵەتی و هەرێمییەکان تاوتوێ کران.
سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگیی پەیڕەوکردنی دیالۆگ و هێورکردنەوەی رەوشەکە کردەوە بۆ رێگری لە هەر گرژییەک، هەروەها ئاماژەی بە سیاسەتی هاوسەنگی عیراق کرد لە پاڵپشتیکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندیی گەلان.
هاوکات جەختیشی کردەوە لەسەر بەردەوامبوون لە رێڕەوەکانی چاکسازی و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزاری و بژێوی هاووڵاتییان، بە جۆرێک کە هاوکار بێت لە چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و بەهێزکردنی متمانەی هاووڵاتییان بە دامەزراوەکانی دەوڵەت.
لای خۆشییەوە، محسن مەندەلاوی پاڵپشتی هاوپەیمانییەکەی بۆ ئاڕاستە و رێنماییەکانی سەرۆک کۆمار دەربڕی و ئاماژەی بە گرنگیی یەکخستنی هەڵوێستە نیشتمانییەکان کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئێستا، لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە باڵاکانی وڵاتدا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان لە چەند دیدارێکی جیاوازدا چاویکەوت بە هەریەک لە د. رێواز فایەق، ئەندامی مەکتەبی سیاسی، وەستا رەسوڵ و سالار مەحمود، ئەندامانی سەرکردایەتی، ئەمەل جەلال و هەڵۆ قەرەناوی، تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین.
سەرۆک بافڵ بە گرنگییەوە ئاماژەی بە رۆڵ و پێگەی نوێی ژمارەیەک لە هەڤاڵان لە ئۆرگانە جیاجیاکانی یەکێتی کرد و رایگەیاند، دۆخی ناوچەکە بەهۆی جەنگ و پێشهاتە سەربازییەکانەوە ناهەموارە و وادەخوازێت کاری لەپێشینەی هەمووان بۆ پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان بێت.
لە دیدارەکاندا سەرۆک بافڵ پشتیوانی بۆ هەڤاڵان دووپاتکردەوە و روونکردنەوەی لەبارەی سیاسەت و ستراتیجی یەکێتی خستەڕوو و جەختی لە پابەندبوون بە چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان و دوورخستنەوەی هەرێمی کوردستان لە ململانێکان کردەوە.