وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی ھەرێم دەکات
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٤
٢٧ی تەمووزی ٢٠٢٤
لە 46 هەمین ساڵیادی جینۆسایدکردنی کوردانی فەیلیدا، قوباد تاڵەبانی پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و تێیداهاتووە: نەتەوەی کورد لەوە مەزنتر و ڕەسەنترە کە دوژمنانی بتوانن لەڕێگەی تاوانەکانی جینۆساید، ڕاگواستن، زەوتکردنی ناسنامە یان هەر کردەوەیەکی دڕندانەی دیکەوە لەناوی ببەن.
لە پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی دا هاتووە: لە 46ـەمین ساڵیادی جینۆساید و وڵاتبەدەرکردنی خوشک و برا کوردە فەیلییەکانماندا، سەری رێز و نەوازش لە ئاست گیانی پاکی شەهیدان و قوربانییان دادەنەوێنین و جارێکی دیکە جەخت لە یەکێتیی چارەنووسمان دەکەینەوە
قوباد تاڵەبانی راشیگەیاندووە: نەتەوەی کورد لەوە مەزنتر و ڕەسەنترە کە دوژمنانی بتوانن لەڕێگەی تاوانەکانی جینۆساید، ڕاگواستن، زەوتکردنی ناسنامە یان هەر کردەوەیەکی دڕندانەی دیکەوە لەناوی ببەن. لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژوودا، هەوڵی بێئومێدانە بۆ سڕینەوەی ناسنامەی پێکهاتەکانی گەلی کورد دراوە، بەڵام ئەو تاوانانە نەک هەر نەیانتوانی ئیرادەمان تێکبشکێنن، بەڵکو هەستی هاوپەیوەندی و هاوچارەنووسییان لەناوماندا بەهێزتر کرد.
لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ لاوازکردنی تواناکانی تاران، ئیسرائیل ستراتیژییەکی نوێی بۆ لێدانی کەرتی پۆڵا و ژێرخانە ستراتیژییەکان گرتووەتەبەر.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە زنجیرە لێدوانێکی نوێدا دەربارەی پەرەسەندنە سەربازییەکانی دژ بە ئێران، ڕایگەیاند کە هێرشەکانیان زیانی کوشندەیان بە ژێرخانی ئابووریی تاران گەیاندووە و ئاشکرای کرد: "70٪ـی توانای بەرهەمهێنانی پۆڵای ئێرانمان لەناوبردووە."
ناتانیاهۆ جەختی لەوەکردەوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بە ئامانجگرتنی گەورە لێپرسراوانی ئێران و بۆردومانکردنی پرد و ژێرخانە ستراتیژییەکانی ئەو وڵاتە.
ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتەکەی لە هەماهەنگییەکی بەردەوام و توندوتۆڵدایە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ تێکشکاندنی یەکجاریی ئێران.
سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل راشیگەیاند، ئێران لە ئێستادا لە هەموو کاتێک لاوازتر بووە و ئیسرائیلیش لە هەموو کاتێک بەهێزترە."
ئەم لێدوانانەی ناتانیاهۆ لە کاتێکدایە کە پێنج هەفتەیە جەنگێکی سەخت لە ناوچەکەدا هەڵگیرساوە و فشارە نێودەوڵەتییەکان بۆ راگرتنی خوێنڕشتن و پاراستنی ئاسایشی وزە لە گەرووی هورمز بەردەوامییان هەیە.