ئارێز عەبدوڵا: دیداری یەکێتی بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتی یەکێتییە
کوردسات نیوز
٣١ی ئازاری ٢٠٢٢
وتیشی، دیداری یەکێتی دیدارێکە بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتی یەکێتی سەبارەت بە پڕۆسەی حکومڕانی و پەیوەندییەکان و چۆنیەتی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
کوردسات نیوز
٣١ی ئازاری ٢٠٢٢
وتیشی، دیداری یەکێتی دیدارێکە بۆ نوێکردنەوەی سیاسەتی یەکێتی سەبارەت بە پڕۆسەی حکومڕانی و پەیوەندییەکان و چۆنیەتی خزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە جیا لەگەڵ یان برێم، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا و تۆماس سانسۆنی، کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا ئاڵوگۆڕی بیروڕا لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ناوچەکە و کاریگەرییەکانی لەسەر عیراق و هەرێمی کوردستان کرا
لە هەردوو کۆبوونەوەکەدا کە رۆژی یەکشەممە (5/4/2026) لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران لە هەولێر بەڕێوەچوون، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، سەرباری ئەوەی ئەم جەنگە کاریگەریی خراپی بۆ سەر هەموو ناوچەکە و بە تایبەتیش عیراق و کوردستان هەبووە، بەڵام هەموو هەوڵی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بۆ ئەوە بووە هەرێمی کوردستان و عێراق پارێزراوبن و بە کەمترین زیان ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕێنن.
جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشدا لەم دۆخەدا هەوڵی تەواویان داوە بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی حکومەت بە کارایی و بەهێزی بمێننەوە و بەردەوام بن لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتییانی کوردستان.
هەر لەم چوارچێوەیەدا قوباد تاڵەبانی بە پێویستی زانی لەم دۆخە سەختەدا میدیا ناوخۆیی و جیهانییەکانیش بە بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ رووداوەکاندا بکەن و رەچاوی پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی و سەر و ماڵی هاووڵاتییان بکەن و خۆیان بە دوور بگرن لە بڵاوکردنەوەی هەر چەشنە بابەتێک کە خەڵک تووشی ترس و دڵەڕاوکێ بکات.
سەبارەت بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیش جێگری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی گفتوگۆی بنیاتنەرانە لەنێوان هەردوولادا هەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکان.
داواكاری گشتی ئێران دەستبەسەرداگرتنی سامان و هەژماری بانكیی زیاتر لە 100 كەسایەتی وڵاتەكەی راگەیاند و تۆمەتی پشتگیركردنی دوژمنی داونەتە پاڵ.
نوسینگەی داواكاری گشتی ئێران لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، زیاتر لە 100 كەسایەتی ئێرانیی دەست بەسەر سامانەكەیاندا گیراوە و هەژماری بانكییان بلۆك كراوە، لە نێوشیاندا ژمارەیەك هونەرمەند و وەرزشكار و رۆژنامەنوس و بەرێوەبەر هەن .
ئەوەشی رونكردووەتەوە لە نێو لە لیستەكەدا دوو رۆژنامەنوس هەن كە لە هەردوو تۆری ئیسرائیلی نێودەوڵەتی و مانتۆ كار دەكەن، بەڵام ناوی هیچ كام لە كەسایەتییانە ئاشكرا نەكراوە.
داواكاری گشتی هۆكاری بلۆككردن و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ئەو كەسایەتیانە بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە كە پشتگیری دوژمنانی ئێران دەكەن.
لە 9 ی مانگی ئاداردا ، ئێران هەڕەشەی لەو هاوڵاتیانە كرد كە لە دەرەوەی وڵاتەكە دەژین و رایگەیاند، ئەگەر پاڵپشتی دوژمن بكەن، موڵكەكانیان لە ناوخۆی وڵات دەستی بەسەردا دەگیرێت.
لەدوای داخستنی بەهۆی بۆردومانەوە، دەروازەی سنووری شەلەمچە بەرووی گەشتیاریدا كرایەوە.
عومەر وائیلی، سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عیراق رایگەیاند، هاتوچۆی گەشتیاری لە دەروازەی سنووری شەلەمچە ئاسایی بووەتەوە، لە ئێستادا دەروازەكە وەك پیتشر كارەكانی بەرێدەكات.
دوێنێ دەستەی دەروازە سنوورییەكان راگرتنی هاتوچۆی مەدەنی و بازرگانی لە دەروازەی شەلەمچە لە بەسرە راگەیاند، دوای ئەوەی بۆردومان كراو بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستداو پێنج كەسی دیكەش برینداربوون.