سی و شەش سال بەسەر داستانێکی قارەمانانەی پێشمەرگە لەشاری ھەولێر تێدەپەڕێت
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٢
دوای ئەو چالاکیەش ئەو سێ پێشمەرگە بەسەلامەت گەرانەوە ناو ھێزەکانی پێشمەرگە .
کوردسات نیوز
١٩ی ئازاری ٢٠٢٢
دوای ئەو چالاکیەش ئەو سێ پێشمەرگە بەسەلامەت گەرانەوە ناو ھێزەکانی پێشمەرگە .
بەهۆی بەردەوامیی ئاڵۆزییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و داخستنی گەروی هورمز ، نرخی نەوتی برێنت 110 دۆلار و نرخی نەوتی تەكساسیش 112 دۆلاری تێپەراند .
ئەمڕۆ لەگەڵ كردنەوەی بازاڕەكاندا ، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 110 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە كە بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی لە 8% بەرز بوەتەوە ، هەروەها نرخی بەرمیلێك نەوتی تەكساس بە 112 دۆلار و 25 سەنت مامەڵەی پێوە كرا و بەراورد بە هەفتەی رابردوو بەرێژەی لە سەدا 11 نرخەكەی بەرز بوەتەوە
بەرزبونەوەی نرخی نەوت لە كاتێكدایە ، تا دێت ئاڵۆزییەكانی نێوان ئەمریكا و ئیسرائیل دژی ئێران زیاتر دەبێت، هاوکات كەمتر لە 48 سەعات ماوە بۆ ئەو وادەیەی ترەمپ بۆ ئێران دیاریكردوە بۆ كردنەوەی گەروی هورمز .
رێکخراوی ئۆپێك پڵەس رایگەیاند، هەشت وڵاتی نێو هاوپەیمانێتییەکە رێککەوتوون لەسەر زیادکردنی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 206 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا بە مەبەست سەقامگیری وزە لە جیهاندا.
زیادکردنی 206 هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە لایەن هەشت وڵاتی ناو رێکخراوەکە لە چوارچێوەی پابەندیی وڵاتان دێت بۆ پشتگیریکردن لە سەقامگیری بازاڕی وزە، کە لە ئێستادا بەهۆی جەنگی ئەمریکا وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێرانو داخستنی گەروی هورمز نرخی نەوت بەرزبوەەتوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، کە ئەم زیادکردنە بەشێکە لەو کەمکردنەوە ئارەزومەندانەی، کە پێشتر لە نیسانی 2023دا بە بڕی 1.65ملیۆن بەرمیل راگەیاندرابوو و بڕیاریشە ئەم گۆڕانکارییە لە مانگی داهاتوی ساڵی 2026 بکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
رێکخراوەکە جەختی لەوە کردوەتەوە، کە وڵاتانی بەشداربوو بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی وردی رەوشی بازاڕ و پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی وشیارانە؛ بە شێوەیەک کە نەرمی تەواویان هەبێت بۆ زیادکردن، راگرتن، یان هەڵوەشاندنەوەی هەموارکردنەکان بەپێی پێویستی بازاڕ، لەوانەش ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی ئەو 2.2 ملیۆن بەرمیلەی، کە پێشتر بە شێوەی ئارەزوومەندانە کەمکرابووەوە.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا هاتووە کە ئەم رێکارە نوێیە دەبێتە دەرفەتێک بۆ وڵاتانی بەشداربوو تا پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی بەرهەمهێنان خێراتر بکەن، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ هاوسەنگکردنی دابینکردن و خواست لە بازاڕە جیهانییەکاندا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا بە کەناڵی "فۆکس نیوز" راگەیاند، ئەگەر تاران ئامادە نەبێت بە خێرایی رێککەوتنێک ئیمزا بکات، بژاردەی تەقاندنەوەی هەموو شتێک و دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئەو وڵاتە تاوتوێ دەکات.
سەرۆکی ئەمریکا لە رێگەی کەناڵی "فۆکس نیوز" هۆشداریی توندیدا، کە لە ئەگەری شکستهێنانی دانوستانەکان، ژێرخانی ئێران لە پرد و وێستگەکانی بەرهەمهێنانی وزە لە سەرانسەری وڵاتدا وێران دەکرێن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردوە، کە ئێستا دەرفەتێکی باش هەیە بۆ گەیشتن بە رێککەوتن و لێخۆشبوونی کاتی بۆ ئەو کەسانە دەرکردووە کە بەناوی ئێرانەوە دانوستان دەکەن بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن.
ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە باشترین بژاردە بۆ وڵاتەکەی دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە ئەگەر تاران نەێتە ژێر باری رێککەوتنێکی نوێ.