پوتن: پابەندین بە ھەناردەکردنی وزە بۆ ئەوروپا
کوردسات نیوز
١٠ی ئازاری ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
١٠ی ئازاری ٢٠٢٢
وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، کە حکومەتی هەرێم لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دامەزراندنی دەرچووە یەکەمەکان و هەڵگرانی بڕوانامە باڵاکان.
ئەمڕۆ دووشەممە، لە بەرنامەی پانۆرامای کوردسات نیوزدا، د. ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم نوێترین زانیاری لەسەر دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکانی هەرێم خستەڕوو.
وەزیری خویندنی باڵای ئاماژەی بەوەکرد، دامەزراندنی یەکەمەکان ئەرکێکی ئەخلاقی و پیشەیی ئەوانە و نایانەوێت کەمتەرخەمی تێدا بکەن، جەختیکردەوە قەیرانە داراییە یەکلەدوای یەکەکان و رەوشی نەخوازراوی ساڵانی رابردوو رێگربوون لەوەی بتوانرێت وەک پێویست هەلی دامەزراندن بڕەخسێنرێت.
وەزیری خوێندنی باڵا ئاشکرای کرد، کە حکومەتی فیدڕاڵ کاتی خۆی وتیانە؛ لەگەڵ پەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی سێ ساڵەی عیراق( 2023 ، 2024 و 2025 ) ناردنی بۆ پەرلەمان، دەرچەیەک بۆ دامەزراندن و میلاکات لە هەرێمی کوردستان دەکریتەوە وکێشەکە لە ساڵی 2026 چارەسەر دەبێت، بەڵام بە داخەوە تا ئێستا ئەو بودجەیە پەسەندنەکراوە و بەو هیوایەین بودجە پەسەند بکرێت و دەرفەت بۆ دامەزراندنی یەکەمەکان بکرێتەوە.
ناوبرا ئەوەشی خستەڕوو، کاتێک بودجە دەچێتە پەرلەمان، ئێمە دەتوانین دەرفەت بدۆزینەوە بۆ دامەزراندنی ئەوانەی مافیان هەیە، چونکە تێپەڕبوونی بودجە کێشە داراییەکان و پرسی میلاکات تا رادەیەکی باش چارەسەر دەکات.
وەزیری خویندنی باڵا هیوای خواست، کە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ، بتوانن لە ئایندەیەکی نزیکدا دەرگای دامەزراندن بەڕووی دەرچووەکاندا بکەنەوە و کۆتایی بەو چاوەڕوانییە درێژخایەنە بهێنن.
https://www.youtube.com/embed/uZODY_TB68Y?si=PhnbWKk0RNRpjtcl
پێگەی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە زاری بەرپرسێکی ئیسرائیلییەوە ئاشکرای کردووە، کە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، داوای لە دۆناڵد ترەمپ کردووە لەم قۆناغەدا ئاگربەست لەگەڵ ئێران رانەگەیەنێت، چونکە نیگەرانە لەو مەترسییانەی لە ئەنجامی ئەو هەنگاوە دەکەونەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ئەکسیۆس ترەمپ بە ناتانیاهۆیی راگەیاندووە، کە ئاگربەست تەنها لەو کاتەدا دەبێتە بژاردە کە تاران مل بدات بۆ داواکارییە سەرەکییەکانی ئەمریکا، کە گرنگترینیان رادەستکردنی تەواوی یۆرانیۆمی پیتێنراو و بەڵێندانە بە دەستپێنەکردنەوەی پڕۆسەی پیتاندن لە داهاتودا.
ئەمە لە کاتیكدایە، دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممەی بەکاتی هەرێمی کوردستان وەک دوا وادە بۆ ئێران دیاری کردوە و لە ئەگەری نەگەشتنە رێککەوتن ئەوا هەڕەشەی کرد کە تەواوی ژێرخانی ئێران دەکاتە ئامانج.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکی نوێدا وردەکاریی ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بەرفراوانی بۆ رزگارکردنی فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان لە ناوچە شاخاوییەکان راگەیاند و ئۆپراسیۆنەکەی بە "مێژوویی" وەسف کرد.
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، 200 سەرباز و 155 فڕۆکە، کە لە نێوانیاندا چوار فڕۆکەی بۆمبهاوێژ و چەند فڕۆکەیەکی سووتەمەنی، بەشدارییان لە پڕۆسەی رزگارکردنی فڕۆکەوانی دووەمدا کردووە.
ناوبراو رایگەیاند، کە فڕۆکەوانە بریندارەکە بەهۆی ئەو مەشقانەی پێی کرابوو، توانیویەتی بەسەر شاخەکاندا سەرکەوێت و خۆی بشارێتەوە تا ئەو کاتەی لە ماوەی 48 سەعاتدا رزگارکرا، جەختیشی لەوە کردەوە کە ساتی کۆتایی سەرخستنی فڕۆکەوانەکە کەمتر لە 10 خولەکی خایاندووە و هیچ سەربازێکی ئەمریکی لە ئۆپراسیۆنەکەدا بریندار نەبووە.
سەبارەت بە روبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزەکانی ئێران، ترەمپ رایگەیاند کە هەلیکۆپتەرەکانیان کەوتوونەتە بەر دەستڕێژی گولـلەی سوپای ئێران، بەڵام بەهۆی "خراپی و کۆنی" چەکەکانی ئێرانەوە زیانیان پێنەگەیشتووە.
ترەمپ ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە لە کاتی ئۆپراسیۆنەکەدا دوو فڕۆکەی ئەمریکی کە لە کاتی نیشتنەوەدا پەکیانکەوتووە، لەلایەن هێزەکانی خۆیانەوە تەقێنراونەتەوە بۆ ئەوەی نەکەونە دەستی سوپای ئێران.
ناوبراو بە تووندی هەڕەشەی وێرانکردنی ئێرانی کرد و ئاماژەی بەوە دا کە تەنها لە 37 رۆژی رابردوودا زیاتر لە 13 هەزار هێرشیان ئەنجامداوە، ئەمەش وەک نیشانەیەک بۆ باڵادەستیی سەربازیی ئەمریکا.