نەتەوە یەکگرتووەکان ھۆشداری لە بەکارھێنانی چەکە ئەتۆمییەکان لە شەڕی ئۆکراین دەدات
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکراین زیاتر لە ٧٥٠ مەدەنی کوژراون و برینداربوون.
کوردسات نیوز
٣ی ئازاری ٢٠٢٢
ئاشکراشیکرد، تا ئێستا بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانی ئۆکراین زیاتر لە ٧٥٠ مەدەنی کوژراون و برینداربوون.
تەندروستی سلێمانی هۆشداری لە خواردنی کوزەڵە دەدات و دەڵێت؛ بەهۆی خوارنی ئەو سەوزەوە، توشبون بە کرمی جگەر بە رێژەیەکی بەرچاو زیادی کردوە و زۆترین توشبوەکانیش لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین.
تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بە مەبەستی توشنەبونیان بە کرمی جگەر دورکەونەوە لە خواردنی سەوزەی( کوزەڵە)
تەندروتسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردوە، لەئیستادا حاڵەتەكانی كرمی جگەر لەناو هاووڵاتییان زیادی كردووە و چارەسەرەكەشی زۆر گرانە.
تەندروستی سلێمانی هۆشداریدەدات لە زیادبونی توشبوانی کرمی جگەر و دەڵێت؛ و بەم دواییە نزیکەی (90) حاڵەتی تووشبوون بە كرمی جگەر تۆماركراون و زۆرینەی لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی راپەڕین بووە .
کەشناسی هەرێم رایدەگەیەنێت، باران بارین بە درێژای ئەمرۆ بەردەوام دەبێت و سەرەتای باران بارینەکەش لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان دەبێت، ئاماژەی بەوەشکردوە بە شێوازی بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت لەگەڵ بونی هەورەتریشقەدا.
ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەریم پێسبینی بۆ کەشی 48 سەعاتی داهاتوو بڵاوکردوەتەوە و بە گوێرەی پێشبینیەکانیش باران بارینم بەردەوام دەبێت و پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.
کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردوە، باران بارینەکە تەواوی ناچەکانی هەرێم دەگرێتەوە و تا درەنگانێکی شەو بەردەوام دەبێت.
لە بارەی کەشی سبەینیشەوە، وتویەتی؛ کەش نیمچە هەور و ناوچە شاخاوییەکان هەوری زیاتر دەبێت و ئەگەری باران بارین لە ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان هەیە.
کەشناسی هەرێم سەبارەت بە پلەکانی گەرماش دەڵێت؛ بە راورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبنەوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ رۆژی چوارشەممە؛
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 16 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی
تێبینی /ئەمڕۆ ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆڵێکی باران بارین و هەورە تریشقە سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری باران بارین و کەش ناسەقامگیر دەبێت .
وەزیری پێشمەرگە راگەیەندراوێکی لەسەر هێرشە درۆنییەکی شەوی رابردوی سنوری هەولێر بڵاوکردەوە و بە توندی ئیدانەی دەکات، کە بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی شەهید بوون .
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم دەڵێت؛ بەئامانجگرتنی خەڵکی مەدەنی و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە
ڕاگەیێندراوێک لە وەزیری پێشمەرگەوە
بە تووندی سەرکۆنەی ئەو هێرشە تیرۆریستییەی ئەمشەو کە لە ڕێگەی درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە کرایە سەر گوندی (زەرگەزەوی) لە سنووری شاری هەولێر دەکەین. بەداخەوە ئەم پەلامارە دڕەندانەیە بووە هۆی شەهیدبوونی پێشمەرگەیەکی قارەمان بە ناوی (مووسا ئەنوەر ڕەسووڵ) و هاوژینەکەی.
بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل و بەزاندنی هەموو سنوورە یاسایی و مرۆییەکان و پێشێلکردنی شکۆی سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق؛ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە.
دووپاتی دەکەینەوە گیانی هاووڵاتیان و سەروەریی خاکەکەمان هێڵی سوورە. داوا لە حکومەتی فیدراڵ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین هەڵوێستی کردەییان هەبێت و لە ئاست ئەم تاوانانەدا بێدەنگ نەبن.
بە ناوی وەزارەتی پێشمەرگە و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی شەهیدەکان دەکەین و نەمری بۆ شەهیدە سەربەرزەکانمان.
شۆڕش ئیسماعیل
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان
نیسانی ٢٠٢٦