logoLIVE
  • راپۆرت
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵەکان

-

بەشێکی تری ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران

بەشێکی تری ھاوکارییەکانی بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەشەناوخۆییەکانی خوێندکاران

کوردسات نیوز

٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢

article-image
نوێترین هەواڵەکاننوێترین هەواڵەکان

دۆناڵد ترەمپ: مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەین نازانین راستی دەڵێن یان نا
جیهان٤٥ خولەک لەمەوبەر

دۆناڵد ترەمپ: مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەین نازانین راستی دەڵێن یان نا

لە نوێترین لێدوانیدا بۆ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئەوان لە گفتوگۆکانیان لەگەڵ ئێراندا، مامەڵە لەگەڵ کەسانێکدا دەکەن نازانن راست دەکەن یان نا.

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکردوە، کەشتییەکانیان پڕچەکن و لە ئەگەری رێککنەکەوتنیان و شکستهێنانی دانوستانەکان گورزی سەربازیی توند لە ئێران دەوەشێنن.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، لە 24 سەعاتی داهاتودا دەزانن و بۆیان یەکلای دەبێتەوە لەگەڵ ئێران دەگەنە رێککەوتن یاخود نا.

دۆناڵد ترەمپ بە زمانێکی هەڕەشەئامێز ئاماژەی بەوە کردوە، کە ئەم چەکە نوێیانە لەو چەکانەش بەهێزترن کە پێشتر بەکاریان هێناوە و دەڵێت؛ خەریکی بارکردنی باشترین چەکن کە تا ئێستا دروست کرابێت بۆ ئەوەی لە کاتی پێویستدا وێرانکارییەکی تەواو ئەنجام بدەن.

ئەم لێدوانانەی سەرۆکی ئەمریکا لە کاتێکدایە کە بڕیارە جەی دی ڤانس، جێگری دۆناڵد ترەمپ، بە هاوڕێیەتی  کۆشنەر و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ئەمریکا، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان لەگەڵ لایەنی ئێرانی کۆببنەوە.

ئامانجی کۆبوونەوەکە گەیشتنە بە رێککەوتنێکی کۆتایی دوای ئەو ئاگربەستە دوو هەفتەییەی، کە رۆژی سێشەممە راگەیەندرا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قالیباف دوو مەرج بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان دیاری دەکات
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست١ سەعات لەمەوبەر

قالیباف دوو مەرج بۆ دەستپێکردنی دانوستانەکان دیاری دەکات

محەمەد باقەر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، لە پەیامێکدا کە لە ئێکس بڵاویکردوەتەوە، دەڵێت هێشتا دوو خاڵی سەرەکی لەو رێککەوتنانەی لە نێوان لایەنەکاندا کراون جێبەجێ نەکراونو تا ئەوانە جێبەجێ نەکرێن دانوستان دەستپێناکاتەوە.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران ئاماژەی بەوەکردوە، یەکێک لە مەرجەکان  کە بریتییە لەوەی کە ئاگرنەست لوبنانیش بگرێتەوە، کە لە ئێستادا بە چرەی لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردومان دەکرێت.

مەرجی دوەمیش بریتییە لە ئازادکردنی پارە بلۆکراوەکانی ئێران و قالیباف جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ئەم دوو هەنگاوە وەک پێشمەرجێک پێش دەستپێکردنی هەر جۆرە دانوستانێک جێبەجێ بکرێن، بەبێ بەدیهاتنی ئەم مەرجانە تاران ئامادەی چوونە ناو دانوستانەکان نابێت

ئەم قسانەی قاڵیباف لە کاتێكدایە، بڕیارە سبەینێ شەممە، لە ئیسلام ئابادی پایتەختی پاکستان، ئەمریکا  و ئێران دانوستانەکانیان دەستپێبکەنەوە، گەرچی تا ئێستا ئێران بە رەسمی چونی وەفدی خۆی بۆ پاکستان رانەگەیاندوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لێبوردنی نێودەوڵەتی: نەبونی ئینتەرنێت لە ئێراندا هەزار سەعاتی تێپەراند
رۆژهەڵاتی ناوەڕاست٣ سەعات لەمەوبەر

لێبوردنی نێودەوڵەتی: نەبونی ئینتەرنێت لە ئێراندا هەزار سەعاتی تێپەراند

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردوەتەوە هاووڵاتیانی ئێران ژیانیان لەگەڵ بێ ئینتەرنێتیدا هەزار سەعاتی تێپەراندوە و  هۆشدارییەکی توند دەدات و کە ئەمە پێشێلکارییەکی رونی مافەکانی مرۆڤە.

رێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە، کە نەبونی ئینتەرنێت بۆ ماوەی زیاتر لە هەزار سەعات، درێژترین تۆماری جیهانییە و ژیان و بژێوی 90 ملیۆن کەسی خستووەتە مەترسییەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستبەجێ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیان بگەڕێننەوە.

لە روی ئابوورییەوە، ئەم پچڕانە زیانی گەورەی بە ژێرخانی دارایی ئێران گەیاندووە؛ بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئابووری دیجیتاڵ نزیکەی 20 هەزار ملیار تمەن و ئابووری گشتیی وڵاتەکەش نزیکەی 200 هەزار ملیار تمەن زیانیان بەرکەوتووە.

رێکخراوەکە جەختدەکاتەوە، هەزار سەحات بەبێ پەیوەندی لەگەڵ خێزان و بێ ئاگایی لە جیهانی دەرەوە، تەنها بێبەشکردن نییە، بەڵکو لێسەندنەوەی مافێکی بنەڕەتی ژیانە لە مرۆڤەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
Channel logoChannel logoChannel logoChannel logo
Social media iconSocial media iconSocial media iconSocial media icon
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.