بەرنامەی کارپێکردنی موەلیدە ئەھلییەکان لە سلێمانی دەگۆڕدرێت
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
کوردسات نیوز
٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمە لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەد، کە قوباد تاڵەبانی و دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، گفتوگۆ لەبارەی نوێترین پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی عیراق و ناوچەکە کرا و جەخت لە دوورخستنەوەی وڵات لە ململانێکان کرایەوە.
هەروەها دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو و دووپات لە تەواوکردنی رێکارە دەستوورییەکان کرایەوە.
ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا رایگەیاند، دوو بازرگان کە شوشتنگەیەکی ئۆتۆمبیلیان لەبەریتانیا بەڕێوەدەبرد، بە نهێنی خەریکی پلاندانان بوون بۆ کاری گەورەی قاچاخچیەتیکردنی خەڵک و سەدان کۆچبەریان لەسەرانسەری ئەوروپادا گواستووەتەوە.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە: دوو قاچاخچییەکە تەمەنیان 43 و 42 ساڵ بووە و هەریەکەیان سزای 19 ساڵ زیندانیکردنی بۆ دەرچوو، کە تەنها لە شەش مانگدا 400 کۆچبەرییان گواستووەتەوە.
ئاژانسی نیشتمانی تاوان رایگەیاندووە، کە دەستگیرکراوەکان وەک بەشێک لە گرووپێکی گەورەی تاوانی رێکخراو، ئاسانکاریان کردووە بۆ گواستنەوەی کۆچبەران لە عیراق و سوریاوە لەرێگاکانی (بیلاڕوس، مۆڵدۆڤا، بۆسنە، ئیتاڵیا، کرواتیا، رۆمانیا، بولگاریا، سلۆڤینیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا)وە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەو دوو کەسە بە چەندین رێگای جیاواز کۆچبەرەکانییان گواستووەتەوە لەوانە، بەپێ یان رێگەی VIP یان ئۆتۆمبیلی بچووک یاخود بە بارهەڵگر و یەخت، هەروەها دابینکردنی گەشتی فڕۆکە.
ئاژانسەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو دوو قاچاخچییە لەرێگەی نوسینگەکانی حەواڵە کە بنکەکانیان لە عیراق و هەرێمی کوردستان و ئیستەنبوڵ بووە پارەیان لە کۆچبەران وەرگرتووە بۆ ئەوەی گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.
کاتی دەستگیرکردنی قاچاخچییەکان دەگەڕێتەوە بۆ مانگی نیسانی 2023 ئەمڕۆ هەینی 10ی نیسانی 2026 بە بڕیاری دادگا سزای 19 ساڵ زیندانی بۆ هەردووکییان دەرکرا.
ئەنجومەنی نێودەوڵەتیی فڕۆکەخانەکانی ئەوروپا (ACI) هۆشدارییەکی بەپەلەی داوەتە کۆمیسیۆنی ئەوروپا کە ئەگەر لە ماوەی سێ هەفتەی داهاتوودا تەنگی هورمز بە شێوەیەکی جێگیر نەکرێتەوە، کیشوەرەکە روبەڕوی قەیرانێکی سیستماتیکی کەمیی سوتەمەنی فڕۆکە دەبێتەوە.
دامەزراوەکە، کە نوێنەرایەتی زیاتر لە 600 فڕۆکەخانە دەکات، داوای گرتنەبەری رێکاری خێرا دەکات وەک کڕینی بەکۆمەڵی سوتەمەنی و کەمکردنەوەی بەربەستە یاساییەکان بۆ هاوردەکردن، هەروەها داوای دروستکردنی سیستمێکی تایبەت دەکات بۆ چاودێریکردنی ئاستی بەرهەمهێنان و کۆگاکانی سوتەمەنی.
لەو نامەیەدا کە ئاراستەی کۆمپسۆنی ئەوروپا کراوە، جەختکراوەتەوە، قەیرانی سوتەمەنی، سوتەمەنی نەک تەنها گەشتە ئاسمانییەکان پەک دەخات، بەڵکو زیانێکی قورس بە ئابووری ئەوروپا دەگەیەنێت.
ئەم هۆشدارییە لە کاتێکدایە کە نرخی نەوت بەهۆی جەنگی ئەمریکا وئیسرائیل بەرانبەر بە ئێران بەراورد بە پێش دەستپێکردنی جەنگەکە زیاتر لە دوو هێندە بەرزبووەتەوە و ئەم قەیرانە دەبێتە هۆی خراپتربونی لێکەوتە ئابوورییەکان.