رونکردنەوەیەک لە باوکی ئەو خوێندکارەی لە سلێمانی ھێرشکرایە سەری
کوردسات نیوز
٢٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
وتیشی، بافڵ جەلال تاڵەبانی پارێزەری بۆ گرتووم و پێ وتم تۆ لە ژێر پارێزگاری مندای و ھەموو مافێکتان پارێزراوەو من پارێزەری مافەکانتان دەبم.
راشیگەیاند، سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەن کە بەدەنگیانەوە ھات و دڵنیایکردنەوە سلێمانی شاری خۆیانە و مافیان پارێزراو دەبێت و دڵنیابوونەوە سلێمانی شارێکی ئارامە و کەس ناتوانێت ئەو برایەتییەی ھەیە لە نێوان کورد و عەرەب تێکی بدات.
ئاشکراشیکرد، ھەر لە سەرەتای دروست بوونی کێشەکە بافڵ جەلال تاڵەبانی، قوباد تاڵەبانی ، بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی لەسەر خەت بوون و داکۆکیان لە مافەکانی ئێمەکرد کە زۆر سوپاسیان دەکەین .
نووسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی پارێزەر بۆ ئەو خوێندکارو باوکە دەگیرێت کە لە قوتابخانەیەک لە سلێمانی ھێرشکرایە سەریان و داکۆکیکار دەبین بۆ گەڕانەوەی ماف بۆیان.



