بۆ ڕێزگرتن لە قوربانیانی لافاوەکەی ھەولێر ئاھەنگی سەری ساڵ لە سلێمانی ناکرێت
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
"ئاوات محەمەد" قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی ڕایگەیاند، لە سەری ساڵدا قەرەباڵغی لە شەقامەکان و شوێنە گشتییەکان دروست دەبێت، بۆ پاراستنی سەر و ماڵی ھاوڵاتیان و پاراستنی ئاسایشی شار ھێزە ئەمنییەکان ئەرکیان جێبەجێ دەکەن.
سوپاسی تیمەکان و ھێزە ئەمنی و شارستانییەکانی کرد کە لە ڕۆژانی ڕابردوو ڕێگەیان نەدا لافاو زیان بە ھاوڵاتیان بگەیەنێت.


