بافڵ جەلال تاڵەبانی پرسەنامەیەک ئاڕاستەی جەوھەر ئاغا ھەرکی دەکات
کوردسات نیوز
٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
کاک جەوھەر ئاغا، سەرۆک ھۆزی ھەرکی
بەڕێزانمان لە خزمانی ھەرکی، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی (حەجی عزالدین جانگیر ئاغا ھەرکی) مامی بەڕێزتان و کەسایەتی دیاری ھۆزی ھەرکی و ناوچەی بادینانمان پێگەیشت.
حەجی عزالدین جانگیر ئاغا ھەرکی، تێکۆشەر و دۆستی دێرینی سەرۆک مام جەلال بوو، لە قۆناغەکانی خەبات و تێکۆشانی گەلی کورد بەشدار و ڕۆڵێکی بەرچاوی ھەبووە، وەک یەکێتییەکی دڵسۆز و سەرڕاست ھەمیشە لەسەر ڕێبازەکەی مایەوە و سازشی لە بیروباوەڕەکانی نەکرد کە ئەمە جێگای ستایش و شانازی ھەموولایەکمانە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی ھەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبکات و سەبووری و دڵئارامیش بە ئێوە و کەسوکار و خانەوادەی تێکۆشەری و ھەڤاڵانی بدات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
٢١ی ١٢ی ٢٠٢١ - دەباشان


