کاروانێکی تری کۆچبەران لە بێلاروسەوە دەگەڕێنەوە
کوردسات نیوز
١٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێرەوە، نزیکەی ٤٠٠ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن و بەشێکیشیان خەڵکی پارێزگاکانی خوارووی عێراقن، لە وڵاتی بێلاروسەوە دەگەڕێنەوە، ئەو کۆچبەرانە لەگەڵ ھەزاران کۆچبەری تری کورد و عێراقی و وڵاتانی تر، زیاتر لە مانگێکە لەسەر سنوورەکانی نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە و لە ڕەوشێکی خراپدا بوون.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، تا ئێستا ٨ کاروانی ئەو کۆچبەرە عێراقییانەی لە سنوری نێوان بێلاروس و پۆڵەندا گیریانخواردووە، لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەڵەتیی ھەولێرەوە گەڕاێندراونەتەوە، کە ژمارەیان دەگاتە زیاتر لە ٣ ھەزار و ١٠٠ کۆچبەر و پڕۆسەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرانیش بەردەوامە.



