شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و د. ڕێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کۆبونەوە
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
"شاناز ئیبراھیم ئەحمەد" کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە سلێمانی پێشوازی لە " د. ڕێواز فایەق" سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان کرد، لە دیدارێکدا دوایین گۆڕانکاری و پێشھاتە سیاسی و ئابوورییەکانی ھەرێمی کوردستان و عێراق گفتوگۆیان لەسەرکرا.
ھاوکات سەبارەت بە ژیان و گوزەرانی ھاووڵاتیانی ھەرێم ھەردوولا ھاوڕابوون، ھەوڵەکان چڕبکرێتەوە بەمەبەستی خزمەتکردنی زیاتری خەڵک و وەڵامدانەوەی پێداویستییەکانی ھاووڵاتیان.



