لە ناوچەی داوێ مۆڵگەی سەرەکی داعش لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە کۆنترۆڵ کرایەوە
کوردسات نیوز
٩ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەو مۆڵگەیە لەلایەن ھێزی پێشمەرگەوە دەستی بەسەرداگیراوە،بۆ دووەمین رۆژیش کێوماڵکردنی ناوچەکە لەلایەن ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراقەوە بەردەوامە.
پەیامنێری کوردسات نیوز وتیشی، شوێنی دروستکردنی تەقەمەنی و جێگای دابین کردنی سوتەمەنی بۆ ئۆتۆمبێل و کەرەستەی پیشەسازی و چەندین بابەتی تری تیرۆریستان، دەستی بەسەردا گیراوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز ئەوەشی خستەڕوو، لەسنوری پەلکانە و غەرە دەستگیراوە بەسەر جبەخانەی تەقەمەنی تیرۆریستانی داعشدا و نزیکەی ٢٠٠ گوللەھاوەنی تێدا بووە.



