جێگیری سەرۆكی ئەمریكا شكستهێنانی دانوستانەكانیان لەگەڵ ئێران لە پاكستان راگەیاند، وڵاتانیش داوای بەردەوامی ئاگربەستی هەردوولا دەكەن.
جەی دی ڤانس جێگری سەرۆكی ئەمریكا كە سەرۆكایەتی وەفدی ئەمریكای دەكرد لە پاكستان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە كۆنفراسێكی رۆژنامەونیدا رایگەیاند، دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەبێ رێككەوتن كۆتاییهاتووە سەرەرای ئەوەی زۆر نەرم و نیان بوون لە گەڵ وەفدی ئێران و بژاردەی باشیان پێشكەش كردوون.
ڤانس ئاماژەی بەوەشكرد، وەفدەكەیان دەگەرێنەوە بۆ واشنتۆن.
لە بەرانبەردا وەفدی ئێران رایگەیاندووە، مەرجەكانی ئەمریكایان پێ قبوڵنەكراوە، دووپاتیشدەكاتەوە كەگەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ واشنتۆن لە یەك دانیشتنی دانوستاندا چاوەڕوان نەكراو بووە.
ئاماژەیان بەوەشداوە، داواكاری ناعەقڵانی ئەمریكا بووە هۆی داڕمانی دانوستانەكانی ئیسلام ئاباد.
لە دوای شكستی دانوستانەكان، زۆرێك لە وڵاتان داوایانكرد، سەرەرای نەگەیشتن بە رێككەوتن پێویستە ئاگربەستی هەردوو وڵات بەردەوام بێت، پاكستانیش جەختی لەوە كردەوە، لە هەوڵەكانی بەردوام دەبێت بۆ گەیشتن بەرێككەوتن.