لە میحوەری گەرمەسێر ھێزەکانی پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد
٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
ئۆپراسیۆنەکە لە قۆڵەکانی بەلەگە و غەڕە و پەلکانە و زینانە و قوڕیچایەوە دەستیپێکردووە و لیواکانی ٣ و ٥ و ٩ و ١٧ی پیادەی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی ھێزەکانی ٧٠، بەشدارن لە ئۆپراسیۆنەکەدا و ھێزەکانی پێشمەرگە و دژەتیرۆر چوونە ناو گوندی پەلکانەی سالم، بەپێی راگەیاندراوی وەزارەتی پێشمەرگە، ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکەی پێشمەرگە و سوپای عێراق، لە چوارچێوەی رێککەوتنەکانی پێشوودایە و تاکو کێوماڵکردنی تەواوەتی ناوچەکە بەردەوام دەبێت.


