گوندی لھێبان لە ناحیەی سەرگەڕان چۆڵکرا
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، بەھۆی بەردەوامی پەلامار و مەترسییەکانی داعش دانیشتوانی گوندنی لێھبان سەر بە ناحیەی سەرگەڕان بە تەواوی گوندەکەیان چۆڵکرد.
پەیامنێری کوردسات نیوز راشیگەیاند، دەنگی تەقینەوەیەکی بەھێز لە گوندەکە بیستراوە و گومان دەکرێت بۆمبی تیرۆریستانی داعش بێت و بەخۆیاندا تەقیبێتەوە.
پێشتریش دانیشتوانی گوندی لھێبان لە رێی کوردسات نیوزەوە باسیان لەوە کرد، داوایان لە ھێزی پێشمەرگە و سوپای عێراق کردووە ئەگەر بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش ھاوکارییان نەکەن، ناچارن گوندەکە چۆڵ بکەن، بەڵام وەڵامیان نەدراوەتەوە.



