کۆبوونەوەی بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ خوێندکاران بەردەوامە
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە کۆبوونەوەکە پاڵپشتی بۆ داواکارییەکانی خوێندکاران دەخرێتەڕوو، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان دەدرێت.
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
لە کۆبوونەوەکە پاڵپشتی بۆ داواکارییەکانی خوێندکاران دەخرێتەڕوو، ھەوڵی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان دەدرێت.
سەرەڕای هەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ هێورکردنەوەی فشارەکان لە ناوچەکەدا، خاکی هەرێمی کوردستان بۆ جاری دووەم رووبەڕووی هێرشی چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو بووەوە کە ئارامیی هاووڵاتییانی کردووەتە ئامانج.
وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاشکرایکرد، سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست لە نێوان واشنتۆن و تاران، بۆ جاری دووەم هێرش کرایەوە سەر هەرێمی کوردستان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ، لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بە چوار درۆنی بۆمبڕێژکراو هێرشکراوەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی ناوخۆ راشیگەیاند، هەرێمی کوردستان هەرگیز بەشێک نەبووە لە هیچ شەڕ و ململانێیەکی ناوچەیی، داواش دەکات چیتر سەقامگیریی هەرێم و ئارامیی هاووڵاتییان نەکرێنە ئامانجی ململانێکان.
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا 'سێنتکۆم' ئاشرایکرد، هێزەکانیان دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی ئەرکی گەمارۆدانی سەرجەم ئەو کەشتیانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یان لێی دەچنە دەرەوە.
سێنتکۆم رایگەیاند، زیاتر لە 10 هەزار سەرباز لە هێزەکانی دەریاوانی، مارێنز و ئاسمانی، لەگەڵ زیاتر لە 12 کەشتی جەنگیی و دەیان فڕۆکە، ئەرکی چاودێریکردن و سەپاندنی گەمارۆکە جێبەجێ دەکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، لە یەکەمین رۆژی ئۆپراسیۆنەکەدا هیچ کەشتییەک نەیتوانیوە بەناو گەمارۆکەدا تێپەڕن، هاوکات شەش کەشتی بازرگانی پابەندی فەرمانەکانی ئەمریکا بوون و گەڕاونەتەوە بۆ ناو بەندەرە ئێرانییەکان لە دەریای عومان.
سێنتکۆم ئاماژەی بەوەشکرد، گەمارۆکە سەرجەم بەندەر و ناوچە کەناراوەکانی ئێران لە کەنداوی عەرەبی و دەریای عومان دەگرێتەوە، بەبێ گوێدانە ناسنامە و ئاڵای کەشتییەکان.
هێزەکانی ئەمریکا جەختیان کردووەتەوە، بەردەوامن لە پاراستنی ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەروی هورمز بۆ ئەو کەشتیانەی روو لەو بەندەرە دەکەن کە سەر بە ئێران نییە یان لێیان دەگەڕێنەوە.
موچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لەفەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بڵاویکردەوە، رۆژی پێنجشەممە ( 16ـی نیسانی 2026) موچەی مانگی ئازاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکات لەهەمان رۆژدا موچەی مانگی ئازاری سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای (1-7-2024) بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.