فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا زنجیرە چیاکانی مەتینیان لە دھۆک بۆردومان کرد
کوردسات نیوز
٥ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، ئەمڕۆ تورکیا لە رێگەی فڕۆکە جەنگییەکانییەوە بۆردومانی زنجیرە چیاکانی مەتینیان لە سنوری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دھۆک کرد و ترس و دڵەڕاوکێیان لای دانیشتوانی ناوچەکە درروست کردووە.
لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا بەھۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپبارانی تۆپخانەکانی سوپای تورکیا، چەندین ھاوڵاتی ھەرێم شەھید و بریندار بوون و دەیان گوندیش لە سنوری دھۆک و ھەولێر خاپوور کراون.



