لە سلێمانی چەند چالاکییەک بۆ ڕۆژی جیھانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوون
کوردسات نیوز
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
عومەر حەمە ئەمین جێگری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە ڕۆژی جیھانی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکاندا کە لە خوێندنگەی سەرشەقامی بنەڕەتی و بە ھاوکاری ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان چەند چالاکییەک ڕێکخرابوو، بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بە پێی ڕێککەوتنێک کە لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان کردوویانە، وەزارەتەکەیان ناتوانێت منداڵی خاوەن پێداویستی تایبەت لە منداڵی ئاسایی جیا بکاتەوە و دەبێت تێکەڵ بەخوێندکارانی تر بکرێن، لە زۆربەی خوێندنگەکانیشدا چەند پۆلێکیان بۆ پەروەردەکردنی ئەو منداڵانە دابینکردووە. وتیشی، لە داھاتوودا سەنتەرێکی گەورەی پەروەردەیی بۆ خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دەکەنەوە.



