یادی شەھیدانی گردە درۆزنە لە شارەزوور کرایەوە
کوردسات نیوز
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١
بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە کەسوکاری شەھیدان و لێپرسراوانی حزبی و حکومی لە گوندی گردەدرۆزنە یادی ئەو شەھیدانە کرایەوە کە لە ساڵی ٢٠٠٢ لەلایەن تیرۆریستانی ئەنسارولئیسلام شەھیدکران.
"حەمەی حەمە سەعید" ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی و فەرماندەی سەربازیی ئەو کاتەی یەکێتی لە لێدوانێکدا بۆ کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ١٩ ساڵ لەمەوبەر ژمارەیەک پێشمەرگەی یەکێتی بە دەستی تیرۆریستانی ئەنسارولئیسلام لە گوندی گردەدرۆزنە و تەپەکوڕە شەھیدکران.
وتیشی، تا ئێستاش پەلامارەکانی تیرۆریستان بۆ سەر ھێزی پیشمەرگە بەردەوامە، پێویستە ھێزی پێشمەرگە یەکبخرێتەوە و حزبەکانیش یەکڕیزبن بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان.



