پەرلەمانی کوردستان و لایەنەکان ئامادەکاری بۆ ھەڵبژاردنی داھاتوو دەکەن
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
"ھێمن ھەورامی" جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند، لە مانگی کانونی یەکەمی ٢٠١٩وە وادەی یاسایی کۆمیسیۆن تەواو بووە و پێویستە یاساکە ھەموار بکرێتەوە، ئەوەش پێویستی بە ڕێککەوتن و سازانی نێوان لایەنە سیاسییەکان ھەیە، بەڵام لەناو لایەنەکاندا ڕای جیاواز ھەیە و پێویستە ھەمووان بۆچوونەکانیان یەکبخەن.



