سێ ڕۆژە خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان بۆ دابینکردنی دەرماڵە بەردەوامە
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٤وە بەھۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعش پێدانی دەرماڵە بە خوێندکاران ڕاگیراوە، لە خۆپیشاندانەکاندا خوێندکاران داواکارن مانگانە دەرماڵەی خوێندنیان بۆ خەرج بکرێت و خزمەتگوزاریەکانی بەشە ناوخۆییەکان و کافتریا و سیستمی خوێندن لە زانکۆکان باشتر بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن بەردەوام بن لە خوێندن.



