لە ماوەی کەمتر لە ٢٤ سەعات دوو شەڕ لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لە ھەولێر بووە
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ھەینی شەڕ لە نێوان خاوەنی گەراجێک و کاسبکارێک لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل ڕوویداوە و بەھۆی تەقەکردنەوە دوو کەس برینداربوون، دوای ڕووداوەکەش پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆلینەوە دەستێپێکردووە.
شەوی ڕابردووش لە شەقامی (١٠٠ مەتری) نزیک فڕۆکەخانە، دوو کەس لەسەر پارککردنی ئۆتۆمبێل لە گەراجی چێشتخانەیەک بوو بە شەڕیان و دوای بریندارکردنی یەکتر بە سەختی، ھەردووکیان گیانیان لە دەستدا.


