شاناز ئیبراھیم ئەحمەد و لێپرسراوی مەڵبەندی ١٤ی ڕێکخستنی کۆیە کۆبوونەوە
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
لەو دیدارەدا، گفتوگۆکرا لە بارەی بارودۆخی ناوخۆی حزب و ڕووداو و پێشھاتەکان، لەبەر ڕۆشنایی دوایین گۆڕانکارییەکانی سەرگۆڕەپانی سیاسی ھەرێم و عێراق.
لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، ئاماژە درا بە ئەرک و تێکۆشانی ئەمڕۆی کادر و ئەندامانی ڕێکخستنەکان، و جەخت کرایەوە کە پێویستە ھەنگاو بنرێت بە ئامانجی چالاککردن و ڕێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتی و خزمەتکردن بە ھاوڵاتیان لە ھەموو ئاستەکاندا.


