سێیەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی کرایەوە
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
حەسەن رەحیم رێکخەری سێیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی بۆ کتێب لە سلێمانی لە لێدوانێکدا بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، زیاتر لە ٢٠٠ ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە لە ١٣ وڵاتەوە بەشدارییان لەو پێشانگەیە کردوە و زیاتر لە دوو ملیۆن کتێبیش ھێنراوەتە پێشانگەکە.
وتیشی، زیاتر لە ٣٨٠ ھەزار ناونیشان نمایشکراوە، تیمێکیش بۆ دۆزینەوەی ناونیشان و سەرچاوەکان بە ناوی "لێم بپرسە" بۆ ھاووڵاتیان ئامادەکراوە.



