وەزیری کارەبای عێراق بەڵێنیدا ھاوکاری ھەرێمی کوردستان بکات
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
کەمال محەمەد وەزیری کارەبای ھەرێم لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەنوسان رایگەیاند، چەند تەوەرێکی تایبەت بە کێشەکانی کارەبا لە نێوان ھەرێم عێراق گفتوگۆیان لەسەرکرا، بەتایبەت شوێنە ھاوبەشەکانی وەک قەزای شێخان و بەردەڕەش، بەڵێندراوە بە ھاوکاری ھەردوولا کێشەکان چارەسەر بکەن.
ھاوکات عادل کەریم وەزیری کارەبای عێراق بە وەکالەت رایگەیاند، ھەوڵدەدەن ھاوکارییەکانی بواری کارەبا پەرەپێدن، بە ھاوکاری ھەردولاش کێشەکان چارەسەر بکەن.



