لە ماوەی ١١ مانگدا ٢٨ ھەزار ھاووڵاتی ھەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە
کوردسات نیوز
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
ئەو کۆمەڵەیە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی مەترسیداری کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی ڕاگەیاند و باسی لەوەکرد، تەنھا لە ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر لە ٧ ھەزار ھاووڵاتی لە ڕێی "تورکیا و بێلاروس"ەوە کۆچیان کردووە و لەمساڵدا ٣٤ ھاووڵاتی کورد لە سنورەکانی "تورکیا و بێلاروس و پۆڵندا" گیانیان لە دەستداوە و بەشێکی زۆریشیان لە زیندانەکانی ئەو وڵاتانەدان و ھەندێکیشیان نادیارن.



