وتەبێژی حکومەتی ھەرێم: ژمارەیەک ھاووڵاتی ھەرێم بوونەتە قوربانی دەستی قاچاخچییەکان
١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم درێخی ناکات لە گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە و کارئاسانییان بۆ دەکات.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم باسی لەوەشکردووە، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بوونە قوربانی دەستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، دەشڵێت، ھەندێک لایەن ئەم رەوشەیان قۆستووەتەوە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامانجێکی کورتخایەن، بەڵام سەرەنجام ھەموو ڕاستییەکان دەرکەوتن کە ئەو پڕوپاگەندانە دوورن لە ڕاستییەوە.


