دابەشكردنی نەوتی سپی لە ناوشار و دەرەوەی شاری سلێمانی بەردەوامە
کوردسات نیوز
٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١
نەوتی سپی سلێمانی
"تەها جەمال" لێپرسراوی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە كوردسات نیوزی راگەیاند، دابەشكردنی نەوت لە گەڕەكەكانی كوردسات و شوقەكانی رۆژ سیتی و زەرگەتەی كۆن و عەقاری بەردەوامە و بە 55 هەزار دینار 200 لیتر نەوتیان بەسەردا دابەش دەكرێت.
راشیگەیاند، ئەمڕۆ و یەكشەممە لە قەڵادزێ نەوت دابەشدەكرێت. بەڕێوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانیش رایگەیاند، ئەمڕۆ نەوت لە ناوچەی تەوێڵە لە سنوری پارێزگای هەڵەبجە دابەش دەكرێت.



