لە چەند ڕۆژی داھاتوودا وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم دەکات
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئەمین بابەشێخ وتەبێژی یەکێتی بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داھاتوو وەفدی یەکێتی سەردانی لایەنە سیاسیەکانی ھەرێمی کوردستان بکات و ئامانجی سەردانەکەش بۆ دروستکردنی کۆدەنگییە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی ھەرێم بۆ ئەوەی پێکەوە بە یەکدەنگی و یەکڕیزی بچنە بەغداد و پێکەوە شەڕی بەدەستھێنانی ماف و داخوازییەکانی کورد بکەن.


