کوتانی مامۆستایان و کارمەندان بە ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرێتە ناچاری
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ماوەی چەند ڕۆژێکە ئاماری تووشبوون و گیان لە دەستدان بە کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و لێپرسراوانی وەزارەتی تەندروستیش داوا لە ھاوڵاتیان دەکەن پەلە بکەن لە وەرگرتنی ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا.
دەشڵێن، ڤاکسین بۆ مامۆستایان و ئەو کارمەندانەی لە شوێنە داخراوەکان کار دەکەن، دەکرێتە ناچاری و دەبێت ھەرچی زووتر ڤاکسینەکە وەربگرن.



