بەشێك لە شۆفێرانی هێڵی پاسەكانی ناوشار كرێی گواستنەوەیان گران كردوە
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
هەولێر هێڵی پاس
عەبدوڵا كەریم سەرۆكی سەندیكای گواستنەوە لە هەولێر لە لێدوانێكدا بۆ كوردسات نیوز رایگیەاند، بڕیارە سبەینێ لیژنەی دانانی نرخ لەگەڵ پارێزگار و قایمقامی هەولێر كۆببنەوە بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئەو پرسە و چارەسەركردنی كرێی پاسەكان، وتیشی، 35 هێڵی پاسی ناوشاریان هەیە، تەنها یەك هێڵ كرێی گران كردوە و پابەندنەبوە، ئەویش لێپرسیەوەی لەگەڵ كراوە.
.jpg&w=2048&q=75)


