یەکێتی و پارتی پرسی یەکڕیزی و ئامادەکارییان بۆ چوونە بەغداد تاوتوێکرد
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
وەفدەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی گەیشتە مەکتەبی سیاسی یەکێتی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتی پێشوازییان لێکرا.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیشدا ھەردوولا جەختیان کردەوە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە بۆ یەکڕیزی و پاراستنی مافە دەستوورییەکان بووە لە بەغداد و باسی ھیچ پۆستێک نەکراوە.
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی یەکێتیش رایگەیاند، یەکێتی بەرنامەی خۆی ھەیە دوای راگەیاندنی کۆتایی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەکان بکات.



