وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان سەردانی ئیدارەی راپەڕینی کرد
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆئەوەکردووە، بەیانی ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی ھەرێمی کوردستان سەردانی رانیە و چوارقوڕنەی کردووە بە مەبەستی بەدواداچوونی رەوشی نەخۆشانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی ژیان و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.
بەھۆی بەردەوامی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون و گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا و نەمانی شوێن بۆ داغڵبوونی نەخۆش لە نەخۆشخانەکانی ئیدارەی راپەڕین، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ڕاپەڕین ھۆشداری دەداتە ھاوڵاتیان و داوایان لێدەکات گیانی خۆیان و کەسوکاریان بپارێزن.



