٦٠ ھەزار تۆن کاڵا لە پەروێزخانەوە ھاوردەی ھەرێم کراوە
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
فەریبۆرز کەرەمی بەڕێوەبەری رێگەوبان و گواستنەوەی کرماشان بە ئاژانسی ھەواڵی مێھری راگەیاندووە، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، ٦٠ ھەزار و ٥٤١ تۆن کاڵا، لە رێی سێ ھەزار و ٥٥٣ بارھەڵگرەوە لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوەی ھەناردەی ھەرێمی کوردستان کراوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەر لەو ماوەیەدا ١٨٢ ھەزار و ٥٥ تۆن کاڵا لە سنوری پەروێزخانەوە ھاوردەی ئێران کراوە.



