یەکێتی ھەڵوێستی لەبارەی دانوستان لەگەڵ لایەنەکان راگەیاند
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١
ئەمین بابەشێخ، وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەرنامەمان ھەیە لەدوای راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەست بە دانوستان و سەردانی لایەنەکان بکەین بە تایبەت لایەنەکانی ھەرێمی کوردستان و ئامانجمانە بە یەک دەنگ و یەک ڕیزی بچینە بەغداد.
وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئەوەشی ئاشکراکرد، بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنەکان ئێمە دەستپێشخەریی خۆمان دەکەین و دەرگاشمان کراوەیە بۆ ھەر لایەنێک سەردانمان بکات.



