خالید شوانی وەزیری دادی عیراق دوو لێپرسراوی وەزارەتەکەی لە پۆستەکانیان دوور دەخاتەوە
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
١٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٤
بەهۆی زیادبوونی هەڕەشەکانی تاران بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە، ئەمریکا هەڵمەتێکی سەربازیی بۆ لەناوبردنی تواناکانی ئەو وڵاتە دەستپێکردووە.
مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە لێدوانێکی نوێدا ئامانجەکانی وڵاتەکەی لە جەنگی دژی ئێران راگەیاند و جەختیکردەوە کە واشنتۆن بە ئامانجی روونەوە دەستی بەم هێرشانە کردووە.
روبیۆ ئاماژەی بەوەکرد، ئامانجی سەرەکیی ئەمریکا بریتییە لە لەناوبردنی تەواوی توانای ئەتۆمی، موشەکی و درۆنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاند، تاران ئەو توانا سەربازییانەی بۆ هەڕەشەکردن لە ئاسایشی ناوچەکە بەکارهێناوە، هەر بۆیە واشنتن "ناچار بووە" پێش ئەوەی ئێران ببێتە هێزێکی وا کە نەتوانرێت رووبەڕووی ببنەوە، گورزی سەربازیی لێ بدات.
لە کۆتایی لێدوانەکانیدا، مارکۆ روبیۆ پەیامێکی ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی تاران کرد و رایگەیاند، ئێستا ئێران لەبەردەم دوو بژاردەدایە؛ یان هەڵبژاردنی داهاتوویەکی باشتر بۆ وڵاتەکەیان، یان بەردەوامبوون لەسەر ئەو رێگەیەی کە بەرەو لاوازی و گۆشەگیریی زیاتریان دەبات.
مەسعوود پزیشكیان واشنتۆن بە ئەنجامدانی جەنگی بێ ئامانج و شەڕی بە وەكالەت لە بەرژەوەندی ئیسرائیل تۆمەتبار دەكات.
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا کە ئاڕاستەی گەلی ئەمریکای کردووە، رایگەیاند؛ واشنتۆن ئۆپراسیۆنێکی سەربازیی بێ پاساوی دژی تاران دەستپێکردووە و جەختیکردەوە کە ئەم جەنگە "بێ ئامانجە" و تەنها لە بەرژەوەندیی ئیسرائیلە.
سەرۆک کۆماری ئێران ئاماژەی بەوەکرد، هێرشکردنە سەر ژێرخانە گرنگەکانی وڵاتەکەی، کردەوەیەکە کە راستەوخۆ گەلی ئێران دەکاتە ئامانج و نیشانەی هێز نییە، بەڵکو "نیشانەی سەرلێشێواوی و بێتواناییە" لە گەیشتن بە چارەسەرێکی بەردەوام بۆ کێشەکان.
پزیشکیان لە پەیامەکەیدا هۆشداریدا، ئەمریکا بەم هەنگاوانەی شەڕی بە وەکالەتی ئیسرائیل لە دژی ئێران ئەنجام دەدات، ئەمەش مەترسییەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروست دەکات و تەنها دوژکاریی و ئاڵۆزیی زیاتری لێ دەکەوێتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، بەهۆی کۆچی دوایی د. تالیب موراد پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان هەڤاڵی کۆچکردوو عادل موراد دەکات.
دەقی پرسەنامەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان..
بەڕێزان بنەماڵەی سەربەرز و تێکۆشەری دیاری گەلەکەمان هەڤاڵی کۆچکردوومان کاک عادل موراد
بەداخ و خەمێکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی کەسایەتی زانستی و نیشتمانپەروەری کوردستان د. تالیب موراد، برای هەڤاڵی کۆچکردوومان کاک عادل مورادمان پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرز و تێکۆشەرەکەتان دەکەم کە مێژووی پڕشانازیتان لە خەباتدا بۆ کوردستان دیار و بەرچاوە و مایەی شانازیی هەموو لایەکمانە.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شادبکات، ئارامی و سەبووری بە هەموولایەک ببەخشێت.